فڕۆکە بۆمبهاوێژە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە نزیک سنوورەکانی ئێران لە حاڵی سوورانەوەن

فڕۆکە بۆمبهاوێژە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە نزیک سنوورەکانی ئێران لە حاڵی سوورانەوەن

پەیامی کورد     ...   فڕۆکە بۆمبهاوێژە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە نزیک سنوورەکانی ئێران لە حاڵی سوورانەوەن .

لە دۆخی زیادبوونی ئاڵۆزی و کێشەکانی نێوان واشینتۆن و تاران ، دوو فڕۆکەی بۆمبهاوێژی ستراتیژیکی جۆری B-52H Stratofortress هێزی ئاسمانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی جانیوەری ٢٠٢١ فڕێنێکی بؤ ڕاوەستانی دیکەیان لە ویلایەتەیەکگرتووەکان بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سنوورەکانی ئێران ئەنجامدا و دواتر گەڕانەوەی شوێنی سەرەتایی جووڵەکەی خۆیان .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە جاودێرانی فڕۆکەگەلی ئەمریکی و بەریتانی کە ڕێگای جووڵەی فڕۆکە بۆمبهاوێژە ستراتیژییەکان یان لە ڕێگای سینگناڵگەلی نێردراو لە لایەن ئەوانەی بەدواداچوون بۆ دەکرد لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکاندا ڕاگەیاند .

لە هەمان کاتدا ئاماژە دەکرێت کە سەرەڕای گرینگیدان بە فڕێکانسە نێردراوە پێکراوەکانی بۆمبهاوێژە ئەمریکییەکان کە ڕێگا و جۆری فڕۆکەکان نیشان دەدات ، ئەم ئۆپراسیۆنە سەربازییە بە ڕوونی ، نەمایشێکی هێز و توانا بووە .

ئەمە شەشەمین فڕینی فڕۆکەگەلی بۆمبهاوێژی هیزی ئاسمانی ئەمریکا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودایە و سێهەمین فڕینی ئەوانە لە مانگی جانیوەرییەوە .

بە پێی زانیارییەکان ، دوو بۆمبهاوێژی ستراتیژیکی جۆری B-52H Stratofortress ئەمریکی لە بنکەی بارکزێدیل " ئیاللەتی لۆئیزیانا " لە فڕینێکدا لە ڕێگای زەریای ئەتڵەسی یەوە لە بەرزاییەکانی جبل الطارق ، دەریایی مەدیتەرانە ، ئیسرائیل ، ئۆردوون ،عەرەبستانی سەعوودی و کەنداوی فارس لە باشووری سنوورەکانی ئێران تێپەڕبوونە .

فڕینی درێژخایەنی بۆمبهاوێژەکان لە ڕێگای زەریای ئەتڵەسی یەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوین و بە پێچەوانەوە بە یارمەتی و هاوکاری فڕۆکەگەلی هەڵگرتنی سووتەمەنی ئەمریکی جۆری KC-135R و KC-10A ئەنجامدرا . لە ماوەی فڕینەکەدا لە بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ، فڕۆکەگەلی شەڕکەری F-16، و فڕۆکەگەلی بۆمبهاوێژی ستراتیژیکی B-52H Stratofortress ی یان هاوڕایەتی دەکرد .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە