پەیامی کورد ... فڕۆکەخانەی بەغدا بە هۆی فڕۆکەیەکی ئێرانییەوە هەموو فڕینەکانی دیکەی ڕاگرت
فڕۆکەخانەی بەغدا بە هۆکاری دۆخی فریاکەوتن و بەپەلەوە پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەیەک لە ئێرانەوە هەموو فڕینەکانی دیکەی ڕاگرت
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ناوەندی نێودەوڵەتی ئاسمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا ڕایگەیاند کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە دوای نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی خەتی ئاسمانی عێراقی کە لە ئێرانەوە فڕینی هەبوو خەدەمەی ئەم فڕۆکەیە بە هەواڵدان لەوەی کە شتێکی نەناسیان لەناو فڕۆکەکەدا دۆزیوەتەوە فڕۆکەخانەی بەغداش بەپەلە لە وەرگرتنی هەر فڕۆکەیەکی دیکە خۆپارێزی کرد و هاتنی فرۆکەکانی دیکەی ڕاگرت
لە دوای وەرگرتنی پەیامێک لە خەدەمەی فڕۆکەوانی عێڕاقییەوە لە سەر ئەوەی کە کەل و پەلێکی نەناسراو لە فرۆکەکەدا هەیە ، سازمانی فڕۆکەوانی ئەو ووڵاتە وەرگرتن و پێشوازی کردنی فڕۆکەکانی دیکەی بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا ڕاگرت . سەرۆکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەپەلە هەموو هەوڵ و توانی خۆیان خستە گەڕ و دەستینا بە کاری پێویست کردوە و ئەم فرۆکەیان دواتر ئیزۆلە کردووە هەروەها بۆ شناسایی و دۆزینەوەی ناوەڕۆکی کەل و پەلە دەرەکییەکە لە بە هاوکاری بەرپرسانی خاوەن بڕیار ، هەموو ڕێکارێکی پێویستیان بە بێ ئەوەی کە سەرجاوەی کەلو پەلە ڕابگەێندرێت ئەنجام دار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە