پەیامی کورد … فیلیپین/ فڕۆكەیەكی سەربازی بە ٨٥ سەرنشینەوە كەوتەخوارەوە
فڕۆكەیەكی سەربازی، كە ٨٥ كەسی هەڵگرتبوو كەوتەخوارەوە و هەندێك لە سەرنشینەكانی بە سەلامەتی دەربازیان بووە و دیار نییە قوربانی هەیە یان نا.
ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس لەسەر زاری سیریلیتۆ سوبیخانا، فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی فلیپین ڕایگەیاند، فڕۆكەكە لە جۆری C130ی سەر بە هێزی ئاسمانی بووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی سۆلۆ-ی باشووری وڵات كەوتووەتە خوارەوە.
سوبیخانا ڕوونیكردەوە، ڕووداوەكە كاتێك بووە، كە فڕۆكەكە هەوڵیداوە لە فڕۆكەخانەی دوورگەی جۆلۆ بنیشێتەوە.
ئەوەشی وت، پڕۆسەی ڕزگاركردنی سەرنشینان و تیمی فڕۆكەكە بەردەوامە و تائێستا لانیكەم ٤٠ كەس ڕزگاركراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە