پەیامی کورد ... فڕۆکەیەکی موسافری لە باندی فڕۆکەوانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئێستانبوڵ دەرچوو و دواتر ئاگری گرت .
فڕۆکەیەکی موسافری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەبیحە گووکچن ی ئێستانبووڵ لە باندی فڕۆکەوانی دەرچوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە دەیلی سەباح ، فڕۆکەیەکی موسافری کۆمپانیای فڕۆکەوانی پێگاسووس لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەبیحە گووکچن ی ئێستانبول لە باندی فڕۆکەوانی دەرچوو و هەروەها دوای دەرچوونی لە باندی فڕۆکەخانەکە ئاگری گرتووە . هەموو سەرنشینەکانی ئەم فڕۆکەیە توانیویانە لە فڕۆکەکە دەربچن .
لەم فڕینەدا ١٧٧ کەس لەگەڵ ٦ خەدەمەی فڕۆکەکە بوونیان هەبووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە