پەیامی کورد ... فەڕەنسا : نۆرەی ئێرانە نییەت پاکی خۆی بسەلمێنێت و خێرا دانووستانەکانی ڤییەننا ئەنجام بدەین
بە پێی زانیارییەکان فەڕەنسا لە پەیامەکەی خۆی دا ڕایگەیاند : دەبێت خێرا دانووستانی ڤییەنا ئەنجام بدەین
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا " ژان ئێڤ لۆدریان" ڕایگەیاند: پێویستە لە دانووستانەکان هەر چی زووترە ئەنجام بگەین، چوونکە کۆماری ئیسلامی پاش کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی هیچ کات ئەوەندە لە چەکی ناوەکی نزیک نەبووەتەوە.
هەروەها لە درێژەدا ووتی: ئەمریکا ئیرادەی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ سەر گرێبەستی ناوەکی ساڵی ٢٠١٥ نواندووە، ئێستا ئەمە نۆرەی کۆماری ئیسلامییە کە نییەت پاکی خۆی بسەلمێنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە