پەیامی کورد ... سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و چین لە گفتوگۆیەکی دوو قۆڵیدا جەختیان لە سەر پاڵپشتی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند کە لە دیدار لە گەڵ شیجینپینگ سەرۆک کۆماری چین، دوو وڵاتەکە لە سەر پاڵپشتی خۆیان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران جەختیان کرد.
ماکرۆن لە پاریس لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ سەرۆک کۆماری چین ئاشکرای کرد: ئێمە دووبارە حەزی خۆمان بۆ پاڵپشتی لە ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥ لە گەڵ ئێران و بە کردەوەیی کردنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، نەگەڕانەوە و لە نیمچە دوورگەی کۆریا لە ڕێگای گفتوگۆ و بەڕێوە بردنی تەواوی بڕیارنامەی تەواوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختمان کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە