بە پێی هەواڵی ئاژانسی فڕانس پرێس لەسەر زاری مستەفا بالی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە کە شاری حەسەکە و ناوچەکانی دەوروبەریان بۆ یەکەمین جار لەوەتەی ساڵی ٢٠١٣ـەوە لە تیرۆریستانی داعش پاککردۆتەوە.
ھەروەھا ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە پارێزگای حەسەکە لە سێ شوێن بڵاوەیان پێکراوە کە پێشتر تیرۆریستانی داعش تیایدا کۆببونەوە و نیشتەجێبوون، گوتیشی لە ئێستادا داعش ھیچ بوونی نەماوە لەو پارێزگایەدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە