فەڕەنسا پێشوازی لە بڕیارەکەی ترامپ دەکات

فەڕەنسا پێشوازی لە بڕیارەکەی ترامپ دەکات

پەیامی کورد    ...    حکومەتی فەڕەنسا رایگەیاند، پێشوازی لە پلانەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکەن کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین رایگەیاندوە.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە راگەێنراوێکدا بڵاویکردەوە، "پاریس بە وردی لێکۆڵینەوە لە نەخشە رێگەی  ئاشتی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات".
جەخت لەسەر ئەوەشکراوەتەوە "دەبێت ئەو پلانە لەگەڵ بنەما و پێوەرە نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێت".
دوێنێ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پلانی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل راگەیاند، کە لە ژێر ناوی "رێککەوتننامەی سەدە" بڵاویکردەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە