به پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی یۆرۆنیوز، سه‌ربازێکی پێشووی سێرب که تۆمه‌تباره لە ساڵه‌کانی ۹۰ی زائینی له باڵکان جه‌نایه‌تی ئه‌نجام داوه و دوێنێ ڕاده‌ستی دادگای باڵای بۆسنیا کرا.
ڕادۆمیر سوشنیار که ته‌مه‌نی ۶۳ ساڵه و به لالکۆ ناسراوه تۆمه‌تباره که له میانه‌ی شه‌ڕی بوسنیاییه‌کان و سێربه‌کان ۵۷ که‌سی مۆسڵمانی به زیندوویی سووتاندووه.
ئاماژه کراوه که ئه‌م ۵۷ مۆسڵمانه خه‌ڵکی گوندی کوریتینک بوون که ده‌ستگیر کراون و دواجار له ماڵێکدا له لایه‌ن ئه‌م جه‌نایه‌تکاره‌وه سووتێندراون.
داواکاری گشتی بۆسنیا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و که‌سه‌ی تۆمه‌تباره له کاتی ئاگردانی ماڵه‌که‌ش له‌گه‌ڵ گرووپێک له سه‌ربازه سێربییه‌کان ته‌قه‌ی له‌و که‌سانه کردووه که له ئاگره‌که ڕایان کردووه.
ڕادۆمیر سوشنیار هه‌روه‌ها به هۆی دزی کردن له ساڵی ۱۹۹۲ زیندانی کراوه. به پێی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی دادی بۆسنیا ڕادۆمیر سوشنیار به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستگیر بکرێت بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به دزییه‌وه له فه‌ڕه‌نسا ژیاوه.
پێشتریش میلان لۆکیچ و سێردۆژ لۆکیچ به هۆی وه‌ها تاوانێکی سه‌ربازییه‌وه به زیندانی هه‌میشه‌یی و ۲۷ ساڵ به‌ندیخانه سزا درابوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە