پەیامی کورد … فاو و بانکی نێودەوڵەتی: دابەزینی نرخی دینار ڕێژەی هەژاری لە عێراق بەرز دەکاتەوە
لە راپۆرتێکدا رێکخراوى نەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، دواى ئەوەى حکومەتى عێراق بڕیاریدا بە دابەزینى بەهاى دینار و بەرزبونەوەى دۆلار، رێەى هەژارى لەو وڵاتە لە نێوان (٧ بۆ ١٤%) بەرزدەکاتەوە.
راپۆرتەکەى نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەلایەن هەردو رێکخراوى (فاو) و (بانکى نێودەوڵەتی)یەوە ئامادەکراوە و تێدا هاتووە، بڕیارى دابەزاندنى بەهاى دینارى عێراقى لە ماوەیەکى کەمدا دەبێتە هۆى زیادبونى رێژەى هەژارى لە وڵاتدا، بەشێوەیەک رێژەى هەژارى لە .٧ ملیۆن کەسەوە بۆ ٥.٥ کەس بەرز دەکاتەوە.
بەپێى ئەو زانیارییانەى کە پێشتر بانکى نێودەوڵەتى بڵاوى کردبویەوە، ئاشکرای کردبوو لە ساڵى ٢٠٢٠ دا، نزیکەى ٤٠ى خەڵکى عێراق لەهێڵى هەژاریدا دەژین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە