خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا لەدژی سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ماوەی سێ مانگه بەردەوامی هەیە و زیاتر لە (٦٠) سەندیکاو پارتی سیاسیش خۆپیشاندانەکان بەڕێوەدەبەن.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە له (٨٠) شاری فه‌ره‌نسا دژی سیاسه‌ته‌كانی حکومەتی پاریس و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك کۆماری ئەو وڵاتە، له‌ژێر ناونیشانی (لافاوی مرۆڤ)دا، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن زیاتر له (٦٠) سه‌ندیكا و پارتی سیاسییه‌وه بەڕێوەدەچێت.
لای خۆشیەوە سەرۆکی کۆماری فەرەنسا، سەبارەت بەو ناڕه‌زایی و مانگرتنانه كه ماوەی سێ مانگه له‌وڵاته‌كه‌یدا به‌رده‌وامه دەڵێت، "ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئاسته‌نگ بخه‌نه به‌ردەم كاروباری وڵاته‌كه‌مان، سه‌ركه‌وتوو نابن و هیچ شتێك من راناگرێت و ئارامی ده‌سته‌به‌رده‌كرێت".
جەختیشیکردووەتەوە،کە "ریفۆرم و پڕۆژه‌كانی حكومه‌تی پاریس وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە