فەرەنسا داوا لە هاووڵاتییانی خۆی دەکات بە هیچ شێوەیەک سەفەر بۆ ئێران نەکەن

فەرەنسا داوا لە هاووڵاتییانی خۆی دەکات بە هیچ شێوەیەک سەفەر بۆ ئێران نەکەن

پەیامی کورد... فەرەنسا داوا لە هاووڵاتییانی خۆی دەکات بە هیچ شێوەیەک سەفەر بۆ ئێران نەکەن

پاش ئەوەی حوکمی ٨ ساڵ بەندکران بۆ گەشتیارێکی فەرەنسی لە ئێران دەرچوو، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات خۆ لە سەفەر کردن بۆ ئێران ببوێرن.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، ئەو وڵاتە داوای لە هاووڵاتییانی خۆی کردووە کە تا ئەو جێگایەی کە بۆیان دەکرێت خۆیان لە سەفەرکردن بۆ ئێران ببوێرن، بەتایبەت ئەوانەی کە هاووڵاتیی ئێرانی - فەرەنسین، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا پاش ئەوەی کە ڕژێمی ئێران حوکمی هەشت ساڵ بەندکرانی بە سەر گەشتیارێکی فەرەنسی بە ناوی «بێنجامین بریێر» لە ئێران داسەپاندووە ئەو داوایەی لە هاووڵاتییانی کردووە.

لە ئێستادا چوار هاووڵاتیی فەرەنسی لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕژێمەوە دەستبەسەر کراون و دەوڵەتی فەرەنسا خوازیاری ئازادکردنی خێرای هاووڵاتییانی خۆی لە ئێرانە، بەڵام بەرپرسانی ڕژێمی ئێران ئەو داوایەی فەرەنسایان ڕەتکردووەتەوە و داوای ئاڵوگۆڕی بەندکراون لەگەڵ ئەو وڵاتە دەکەن.

جێی وەبیرهێناەوەیە کە پێشتریش سوێد سەبارەت بە سەفەری شارۆمەندانی خۆی بۆ ئێران هۆشداری دابوو و.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە