پەیامی کورد... فەرەنسا؛ لە مانگى حوزەیرانەوە تا ئێستا نزیکەى چوار هەزار کەس دەستگیر کراون
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دادی فەرنسا، ژمارەی زیندانیان لەو وڵاتە، ئاستێکی پێوانەییان تۆمار کردوە و ئاماژەى بەوەش کردوە: لەماوەى مانگی حوزەیرانی رابردو تا کۆتایی تەمموز، ژمارەى زیندانییان لەو وڵاتە گەیشتوەتە 74 هەزار و 513 کەس.
لای خۆیشیەوە رۆژنامەی لوباریزیان، رایگەیاند: فەڕەنسا بۆ جاری شەشەم لە ماوەی چەند مانگێکی کەمدا، ئاستی پێوانەیی لە زیندانکردن تۆمار کردوە.
هاوکات وەزیری ناوخۆی فەڕەنساش ئاشکرایکردوە لە 19 حوزەیرانەوە تا ئێستا، پۆلیس سێ هەزار و 800 کەسی لەماوەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەدا دەستگیر کردوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە