پەیامی کورد …فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراق لە زیقار کوژرا
فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراق لە رێگای نێوان کارەکەی و پارێزگای زیقار، کوژرا.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 15-11-2021 چەکدارانی نەناسراو دەستڕێژی گوللەیان لە عەقید روکن حەیدەر حوسێناوی، یاریدەدەری فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا، کردووە.
عەقید روکن حەیدەر حوسێناوی لەو کاتەی لەسەر کارەکەی لە شارۆچکەی نەخیل لە پارێزگای ئەنبار دەرچووە بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکەی لە پارێزگای زیقار، دەستڕێژی گوللەی لێ کراوە و کوژراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە