پەیامی کورد ... فەرماندەی پلە باڵای هێزەکانی بن پاڵپشتی ئیمارات تێکەڵ بە گرووپی ئەنسارۆڵڵا بوو + وێنە
ئەنسارۆڵلای یەمەن لە جیابوونەوەی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی بەشی سەربازی هیزەکانی بن پاڵپشتی ئیماراتی یەکگرتووەی عەرەبی و ێکەڵ بوونی بە هیزەکانی ئەم بزووتنەوەیە هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی المسیرە سەر بە ئەنسارۆڵلای یەمەن ڕایگەیاند : " عەبدۆڵڵا خۆماش الابیض " فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی شەڕ لە هێزەکانی مقاومەی نەتەوەیی بن پاڵپشتی ئیمارات کە ڕابەرایەتی ئەو لە سەر شانی " طارق صالح " برازای عەلی عەبدۆڵلا صالح ە ، گەڕایەوە سەنعا و لەگەڵ گرووپی ئەنسارۆڵلا یەکی گرتەوە .
لە لایەکی دیکەوە " مەحەمد البخیتی " ئەندامی دەفتەری سیاسی بزووتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن لە پەیامێکی تویتەریدا رایگەیاند : الابیض لە میهەن داوای لێبووردنی کرد و بە سەفی ئەوان بۆ شەڕ و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داگیرکاران یەکی گرتەوە . بەڵام ئەو لەمبارەوە ووردەکاری زیاتری بڵاو نەکردەوە .
تاکوو ئێستا هێزەکانی مقاومەی بن پاڵپشتی ئیمارات لە سەر ئەم بابەتە کاردانەوەیەکی نیشان نەداوە .


هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە