پەیامی کورد ... فەرماندەیەکی پلە باڵای سوپای پاسداران بە هۆی کۆرۆناوە لە دەست دەرچوو
بە پێی هەواڵەکان ناسر شەعبانی یەكێک لە فەرماندە پلە باڵاکان و پێشینەی بەهێز لە کوشتن و ڕاماڵینی خەڵک لە ناو سوپای پاسداران بە هۆی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆناوە مرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ناسر شەعبانی یەکێک لە فەرماندە پلە باڵاکان و پێشینەی بەهێز لە کوشتن و ڕاماڵینی خەڵک لە ناو سوپای پاسداران بۆ ماوی زیاتر لە ٣٧ ساڵ لەم دامەزراوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆناوە مرد .
جێگای ئاماژەدانە بە پێی هەواڵە نافەرمییەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٢٥٣٥٥ کەس لە ئێران بەم ڤیرووسە تووش بوونە و ئەوەی کە میدیا فەرمییەکان باسی دەکەن لە مردووان تاکوو ئەم ٢٤ کاتژمێرە تەنیا ٨٥ کەسە کە ڕێژەکە زۆر زیاتر لەم ئامارەیە .
بە هیوای تەندرووستی جیهانی و بە تایبەتی بۆ گەلی کورد
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە