فەرماندەیی ئەمریکا لە ئەورووپا بە هۆی ڕووسیاوە کەوتە ئامادەباشی تەواوەوە

فەرماندەیی ئەمریکا لە ئەورووپا بە هۆی ڕووسیاوە کەوتە ئامادەباشی تەواوەوە

پەیامی کورد       ...    فەرماندەیی ئەمریکا لە ئەورووپا بە هۆی ڕووسیاوە کەوتە ئامادەباشی تەواوەوە .

فەرماندەیی سەربازی و نیزامی ئەمریکا لە ئەورووپا هەواڵ لە زیادبوونی ئاستی ئامادەباشی هێزەکانی خۆی بە هۆی چالاکییەکانی رووسیاوە دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە بیانووی چالاکییەکانی ئەم دواییەی هێزی سەربازی و نیزامی ڕووسیاوە ، فەرماندەیی نیزامی و سەربازی ئەمریکا لە ئەورووپا هەواڵ لە زیاد بوونی ئاستی ئامادەباشی هێزەکانی خۆی دەدات .

بە پێی ئەم نووسراوە ، هەنگاوەکانی رووسیا بووەتە هۆی ئەوەی کە فەرماندەیی ئەمریکا لە ئەورووپا ئاستی ئامادەباشی خۆی بۆ بەرزترین ئاست بباتە سەرەوە و بە تایبەتی جمووجووڵەکانی لە ئۆکراین بووەتە هۆی ئەوەی تاکوو ڕابەرانی ئەمنییەتی نیشتیمانی باڵای دەوڵەتی بایدن لەگەڵ هاوتا ئۆکراین ییەکانی خۆی و باقی ڕابەران لەم ناوچەیە بکەوێتە پەیوەندییەوە . ئەوان لەو باوەڕەدان تاکوو لەگەڵ کییف بمێنن .

ژەنەڕاڵ گۆڵن ڤێنهێرک بەرپرسی فەرماندەیی باکووری ئەمریکا " سەربازانی ئەمریکا لە ئەورووپا " جەختی کردەوە : ئەم دۆخە بە هۆی گەڕانەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکان و ڕووسیا لە پێشبڕکێی هێزی باڵا و گەورە " ڕێک وەکوو کاتی شەڕی سارد ە 

ئەم ژەنەڕاڵ ە بە ڕۆژنامەوانانی ووت : ڕوونە کە ڕووسیا بۆ نیشان دانی دووبارەی هێز و تواناکانی خۆی لە ئاستی جیهانی دا لە هەواڵ و تێکۆشان دایە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە دوای دەست پێکردنەوەی دووبارەی دەرگیرییەکانی نێوان جیایی خوازەکانی تاڵیبان ی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین و دەوڵەتی کی یف لە هاوین ی ڕابردووەوە ، ڕایگەیاند کە چالاکییەکان ڕووسیا ی بە تەواوی خستووەتە ژێر چاودێری و بەدواداچوونەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە