پەیامی کورد ... فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا " سەنتکام " بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە .
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا " سەنتکام " بەیاننامەیەکی بە زمانی فارسی سەبارەت بە دەست بەسەر کردنی بارێکی قاچاخی سوپای پاسداران لە ڕێی هێزی دەریایی ووڵاتەکەیەوە بڵاو کردەوە .
سەنتکام ڕایگەیاند : دەست بەسەر داگرتنی چەکی نایاسایی لە دەریای عەرەب لە ڕێگای هێزی دەریایی ویلایەتەیەکگرتووەکانەوە ، لە حاڵێکدا کە کەشتی USS Normandy (CG-60) " یوو ئێس ئێس نۆرماندی " خەریکی ئۆپراسیۆنی ئەمنییەتی دەریاییلە ناوچەی بن کۆنترۆڵی سەنتکام بووە ، لە دوای گەڕان و پێداچوونەوەی بەلەمێک کە بە پێی ێاساکانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا ، ژمارەیەکی زۆر چەک دۆزرایەوە .
ئەو چەکانەی کە دەستی بە سەردا گیراوە بریتییە لە ١٥٠ مووشەکی دژە تانکی دێهلاویەی درووست کراوی ئێرانە کە لە مووشەکی کۆرینتی ڕووسییەوە کۆپی کراوە . هەروەها باقی ئەو چەکانەی کە دەستی بە سەردا گیراوە لەم بەلەمەدا هەموو دیزاین و درووست کراوی ئێران بووە و بریتی لە سێ مووشەکی زەوین بە ئاسمانی ئێرانی ، چەکی وێنەگری گەرمایی درووست کراوی ئێران و کەل و پەلی درووستکراوی ئێران بۆ مۆنتاژ و بەلەم گەلی بێ سەرنشین و هەروەها بریتی لە تەقەمەنی و پارچەی چەکی پێشکەوتووە
ئەم چەکە ئێرانیانە ناسینران و بڕیار بوو بگاتە دەستی حووثییەکانی یەمەن کە ئەمە پێشێلکردنی ڕێکەوننامەی شەورای ئەمنییەتی سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکانە لە قەدەغەی فرۆشتن یا خود گواستنەوەی ڕاستەوخۆ و یا ناڕاستەوخۆی چەک بە حووثییەکانە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە