پەیامی کورد ... فەرماندەی پێشووی ئەمریکا هۆشداری دەداتە دۆناڵد ترامپ
هۆشداری فەرماندەی پێشووی ئە مریکا بۆ دۆناڵد ترامپ : لە پێشینەی ووڵاتەکەماندا هیچ کات نەگەیشتوویت بووینە ئەم خاڵە .
ژەنراڵ جان ئالێن " ژەنڕاڵی خانەنشینی ئەمریکا و فەرماندەی پێشووی هیزەکانی ئەم ووڵاتە و هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان لە دوای هەڕەشەکەی ترامپ بۆ کەڵک وەرگرتن لە هێزە سەربازییەکان لە دژی خۆپیشاندەرانی ئەم ووڵاتە ، هۆشداری پێدا .
ئالێن لە ووتووێژی خۆیدا لە سی ئێن ئێن هۆشداریدا کە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترامپ لەوانەیە سەرەتایەک بێت بۆ کۆتایی ئەزموونی ئەمریکا و هەروەها ووتی : لە دیرۆک و مێژووی ووڵات دا بێ وێنە بووە کە بگاتە ئەم ئاست و خالە مەترسیدارە .
ئەو هەورەها ووتی " دەبێ ئەوەی ئێستا لێرەدا ڕوودەدات بە بیر بێنینەوە ، ئێمە لە ئێستادا لەگەڵ نەخۆشییەکی گشتگیردا بەرەوڕووین کە زیاتر لە ١٠٧ هەزار کەسی کوشتووەو ٧ میلیۆن کەسیشی لە ئەمریکا لە کار بێکار کردووە و ئابووری ئێمە لە زەحمەتی و ئازار دایە .
باشتری ڕابەرانێک کە من دەیانناسم ، بە لێبۆردەییەوەخزمەت دەکەن ، ڕابەرانی ڕاستەقینە کەسانێکن کە لەگەڵ ژێردەستەکانی خۆیان هەست هاوسۆزییان هەیە و حۆرمەت لە خۆیانەوە نیشان دەدەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە