فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران هەڕەشەی دەست بە سەر کردنی دۆناڵد ترامپ دەکات

فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران هەڕەشەی دەست بە سەر کردنی دۆناڵد ترامپ دەکات

پەیامی کورد    ...    فەرماندەی پێشوی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی دەستگیردەکەن و دادگایی دەکەن بۆ ئەو کارانەی کە دژی ئێران دەیانکات.
بەپێی هەواڵێکی تایمز ئاف ئیسرائیل ، ئەمڕۆ شەممە مۆحسێن ڕەزایی فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند : دۆناڵد ترامپ سەرۆکی دەستگیردەکەن و دادگایی دەکەن، راشیگەیاند ئەمریکا بەرگری لەخۆی پێناکرێت لەسەعوودییەی چۆن دەکات.
لەبارەی بڕیاری ئەمریکا بۆ دامەزراندنی سیستەمی پاترییۆت لەسەعوودییە، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند : ئەوان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی یان خستەخوارەوە ئەمریکا هیچی پێنەکرا، کەواتە ئەمریکا ناتوانێت بەرگری لەخۆی بکات چۆن دەتوانێت بەرگری لەسەعوودییە بکات.
لەوبارەیەوە ڕەزایی، رایگەیاند بەدڵنیاییەوە ترامپ ڕووبەڕووی دادگایەکی نێودەوڵەتی دەکەنەوە، نەک تەنها لەبەرامبەر ئەوەی کە دژی ئێران کردوویەتی، بەڵکوو بۆ هەموو ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر نەتەوەکانی دیکەش کردوویەتی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە