فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران : ئێران هەموو هەوڵەکانی ئەمریکای لە کەنداوی فارس لە بن کۆنترۆڵە

فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران : ئێران هەموو هەوڵەکانی ئەمریکای لە کەنداوی فارس لە بن کۆنترۆڵە

پەیامی کورد    ...    فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران : ئێران هەموو هەوڵەکانی ئەمریکای لە کەنداوی فارس لە بن کۆنترۆڵە .

مۆحسێن ڕەزایی : زانیارییەکان ئێران لە سەر سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەکە زۆر هەستیار و دەقیقە و بۆمبارانی بنکەی عین الاسد بە پێی هەژمارێکی تەواو ئەنجامدراوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک مۆحسێن رەزایی ، دەبیری کۆمەڵەی تەشخیسی مەسڵەحەتی نیزامی ئێران ، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران لە ووتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ المیادین ڕایگەیاندووە : هەموو بنکەکانی ئەمریکا لە بن کۆنترۆڵ و چاودێری ئێمەدایە . کەشتیگەلی فڕۆکەهەڵگری ئەو ووڵاتە هەروەها لەبن کۆنترۆڵی ئێمەدایە و دەزانین چەند کەشتی یان هەیە . تەنانەت کاتیک کە سەربازانی ئەمریکی دەڕۆنە هۆتێلەکانی کووەیت و بەحرەین ئێمە بە تەواوی ئەوان چاودێری دەکەین .

هەروەها لە بەردەوامی قسەکانیدا دەڵێ : بە هیچ جۆرێک شک نەکەن کە ئەگەر هێرشیان بکردبایە سەر ئێران ئەوە ئەلئەڤیڤ لەگەڵ خاک و خۆڵ دەبوو بە یەک لە بەر ئەوەی کە ئیسرائیل لە کوشتنی قاسم سلێمانی دا ڕۆڵی هەبوو و ئەوە ئەوان بوون کە سەفەرەکەی ئەویان لە دیمەشقەوە بۆ بەغدا ڕاگەیاند و بە کوشتنیان دا .

ڕەزایی هەروەها ووتی : لە کاتی شەڕی دووهەمی جیهانی دا هیچ ووڵاتێک جگە لە ئێران هێرشی نەکردووەتە سەر هیچ بنکەیەکی ئەمریکی ئەمە بۆ خۆی ڕاستییەکە . ئێران گرینگترین بنکەی ئەمریکای لە ناوچەکە دابەر هێرشی مووشەکییەوە . ئایا ئەمە ئەمریکییەکان نەبوون کە ووتیان هیچ کەسێک لە سەربازەکانیان بریندار نەبوونە و تووشی زەرەر نەبوونە و دواتر ڕایانگەیاند و دانیان پیدانا کە ٦٠ کەسیان بریندار بوونە و کێ دەزانێ و تەزمین دەکات کە بە ژمارەی کوژراوەکانیشیان دا دان نەنێن .

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە