فڕۆکەیەکی سەربازی ئێران لە ئەسفەهان کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی سەربازی ئێران لە ئەسفەهان کەوتە خوارەوە

پەیامی کورد... فڕۆکەیەکی سەربازی ئێران لە ئەسفەهان کەوتە خوارەوە

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەیەکی سەربازیی ئێران لە ئەسفەهان کەوتە خوارەوە و بە هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی میهری ئێران، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022، فڕۆکەیەکی سەربازیی ئێران لە جۆری "F-7" لە ناوچەی ئەنارەکی سەر بە شاری ئەسفەهان کەوتە خوارەوە.

ئەوەشی بڵاوی کردووەتەوە: "بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەوە سەرگوردی فڕۆکەوان قاسم زەمانی و خوێندکارێکی فڕۆکەوانی بە ناوی محەممەد جەواد بای، گیانیان لە دەست داوە".

ئاژانسی میهر ئاماژەی بەوەشداوە: فڕۆکەکە لە کاتی مەشقکردندا بووە، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکرێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە