فەیسبووک دەیەوێت ناوەکەی بۆ The verge بگۆڕێت

فەیسبووک دەیەوێت ناوەکەی بۆ The verge بگۆڕێت

پەیامی کورد … فەیسبووک دەیەوێت ناوەکەی بۆ The verge بگۆڕێت

کۆمپانیای فەیسبووک پلانی هەیە بۆ گۆڕینی ناوەکەی وەک گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتیی لە جیهاندا، بەپێی ڕاگەیاندنی کۆمپانیاکە ناوە نوێیەکەی فەیسبووک دەگۆڕدرێت بۆ “The verge”.

کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند، کە مارک زوکەربێرگ لە کۆنگرەی “کۆنێکت” ناوەکەی بۆ جیهان ئاشکرادەکات کە بڕیارە لە 28ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەگەری زۆرە کۆمپانیاکە بەر لەو وادەیە بەفەرمی ناوە نوێیەکەی فەیسبووک ڕابگەیەنێت.

ناوە نوێیە پێشنیارکراوەکەی فەیسبووک فراوانخوازیی کۆمپانیاکە پیشاندەدات بۆئەوەی زیاتر بێت لە پێگەیەک بۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و پەڕینەوەی بۆ ئاڵوگۆڕی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و ئابوریی بەشداربووەکانی و دورستکردنی جیهانێکی گریمانەیی بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو.

بۆ ئەو مەبەستە کۆمپانیای فەیسبووک پێشتر ڕایگەیاند، کە 10 هەزار فەرمانبەری نوێ دادەمەزرێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆڕینی ناوی پێگەکە پەیوەندیی نییە بەو تۆمەتانەی لەماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی کۆمپانیاکەیان کراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە