فەیسبووك سیستمی ناسینەوەی ڕوخسار ڕادەگرێت

فەیسبووك سیستمی ناسینەوەی ڕوخسار ڕادەگرێت

 


پەیامی کورد … فەیسبووك سیستمی ناسینەوەی ڕوخسار ڕادەگرێت

كۆمپانیای فەیسبووك “مێتا” سیستمی ناسینەوەی ڕوخسار ڕادەگرێت و زیاتر لە ملیۆنێك ناسینەوەی ڕوخساری سڕیوەتەوە ئەوەش مەترسی جدی دروستكردووە.

كۆمپانیاكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، ئەو گۆڕانكارییە یەكێكە لە گەورەترین گۆڕانكارییەكان لە بەكارهێنانی ناسینەوەی ڕوخساردا لە مێژووی تەكنەلۆجیادا.

جیرۆم بیسنتی، جێگری سەرۆكی كۆمپانیای مێتا دەڵێت، ئەو هەنگاوە تاوەكو سڕینەوەی یەك ملیار ناسینەوەی ڕوخسار بەردەوام دەبێت و بۆ لەقاڵبدانی ئەو سیستمەیە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆمپانیاكە، ترس هەیە لەبارەی ئەو تەكنیكە لەناو كۆمەڵگادا دەستە ڕێكخەرەكانیش لەهەوڵی پێشكەشكردنی ژمارەیەك بنەمای ڕووندان كە كۆنترۆڵكردنی ئەو سیستمە ڕێكبخات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە