بە گوێرەی ڕاگەیندراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ، لە شاری دێرسیم شارۆچکەی پیلۆر ئۆپراسیۆنێک لە دژی ژمارەیەک گەریلای پەکەکە کە لە ئەشکەوتێکدا دەوریان لیگیراوە بەردەوامی هەیە و لەم ئۆپراسیۆنەدا ٦ گەریلای پەکەکە گیانی خۆیانیان لە دەستداوە .
لە ئەنجامی ئەم ئۆپراسیۆنە ژمارەی ئەو گەریلایانەی کە گیانی خۆیانیان لە دەستداوە گەیشتووەتە ٨ کەس .
ئەمە لە حاڵیکدایە کە پێش دوو ڕۆژ وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلۆ گیان لە دەستدانی ٢ گەریلا و سەربازێکی تورکی ڕاگەیاندبوو .
هەروەها ڕاگەێندرابوو کە گەریلایەکی پەکەکە خۆی بە دەستەوە داوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە