پەمای کورد... بە هۆی بەربوونەوەی رێژەی توشبووانی کرۆرنا پێشنیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە ئارادایە
وەزارەتی تەندروستی عێراق پێشنیازی قەدەغەی هاتوچۆ دەخاتە بەردەم حکوومەت و وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوی شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.
وەزارەتی تەندروستی ناوی لەم شەپۆڵەی بڵاوبوونەوەی كۆڕۆنا ناوە شەپۆڵی سێیەم، بۆ ئەو مەبەستە بە چەند بڕیارێك پڕۆژە پێشنیارێكی ئاڕاستەی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کردووە.
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننایەکدا هۆشداریی بە حکوومەتی عێراق داوە و ڕای گەیاندووە، دۆخی پەتای کۆرۆنا لە ئاستێکی زۆر خراپدایە، بژاردەی قەدەغەی هاتوچۆی گشتگیر بۆ ماوەی 14 رۆژ و قەدەغەی هاتوچۆی سنووردار و داخستنی سنوورەکانی خستووەتە بەردەم حکوومەتی عێراق.
لەلایەکی دیکەشەوە دوێنێ یەکشەممە وهزارهتى تهندروستیى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، لە بەیاننامەیەکدا رای گهیاندووە دواى ههڵسهنگاندنى بارودۆخى پەتای كۆرۆنا و پرۆسهى وهرگرتنى ڤاكسین، بڕیار درا، به گرتنهبهری رێوشوێنى زیاتر بۆ جێبهجێكردنى رێككارهكانى خۆپارێزى و هۆشیاری و چارهسهركردن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە