PeyamaKurd - FBI خەڵاتی 200 هەزار دۆلاری بۆ ئەو ژنە ئەمریکییە پێشکەش دەکات کە تۆمەتبارە بە سیخوڕی کردن بۆ ئێران
ئاژانسی ئەسۆشەیتێد پرێس بڵاوی کردەوە، FBI خەڵاتی 200 هەزار دۆلاری بۆ هەر کەسێک خستووەتەڕوو کە ببێتە هۆی دەستگیرکردنی مۆنیکا ویت، ئەفسەری پێشووی دژە هەواڵگری هێزی ئاسمانی ئەمریکا.
ویت لە ساڵی ٢٠١٣ سەفەری ئێرانی کرد و دواتر بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ تاران داواکرا.
بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن ئەو کچە زانیاری نهێنی و ناسنامەی هەندێک لە ئەفسەرانی هەواڵگری ئەمریکای بە ئێران داوە و ڕەنگە هێشتا یارمەتی ئامێری هەواڵگری کۆماری ئیسلامی بدات.
کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدات خۆی وەک هێزێکی ئیتلاعات نیشان بدات، بەڵام ئەم جۆرە حاڵەتانە لە هەمان کاتدا فشاری ئەمنی و یاسایی ئەمریکا زیاد دەکەن و بیانوویەکی نوێ بۆ توندترکردنی سەرکوت کردنی تۆڕەکانی سەر بە تاران دەڕەخسێنن.