پەیامی کورد ... ڕۆژنامەی ئەمریکی نەشناڵ ئینترێست لیستێک لە ٥ چەکی زۆر مەترسیدار بە تەکنۆلۆژیای زۆر باڵای ئەمریکی داناساندن .
جێگای ئاماژەیە کە لە کۆی گشتی هەر ٥ پڕۆژەی ناسێنراوی ویلایەتەیەکگرتووەکان نزیکەی ٣٠ میلیارد دۆلار تەرخان کراوە .
نەشناڵ ئینترێست یەکەمین بەرهێنانی هەرە مەترسیداری کانگای سەرەکی سەربازی بات " Brilliant Anti-Tank Munition " ناو لێنا کە لە ساڵەکانی شەڕی سارد دا بەرهەم هێنراوە . بە پێی بیرو باوەڕی دیزانەرەکان جۆرە مووشەکێکی لەم شێوەیە لەوانەیە کۆی گشتی ڕێزی تانکەکان لە ناو ببات . لە کۆتایی شەڕی سارد دا ئەم پڕۆژەیە ڕاگیراوە و لە ساڵی ٢٠٠٣ بە شێوەی تەواو هەڵوەشێنرایەوە . لەم پڕۆژەیەدا بە شێوەی گشتی ٢.٢ میلیارد دۆلار تێچووەکەی بووە .
جێگای دووهەم دراوەتە باڵەفڕە شەڕکەرەکانی زانیاری " RAH-66 Comanche " ە .ئەم باڵەفڕە لە ساڵی ١٩٩١ ڕاگەێندرا و یەکەمین فڕینی لە ساڵی ١٩٩٦ دا ئەنجامدرا . سەرەڕای تایبەتمەندییە باشەکانی بۆ فڕین ، شاراوە بوون و بەرجەستەیی باڵای هێز ، پڕۆژەکە لە ئاستێکی زۆر بەرزدا نرخی بەرز بووەوە .لە کۆتایی کارەکەدا لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕاگیرا و هەموو تێچووەکەی بە فێڕۆ چووەکەی ٧.٩ میلیارد دۆلار بوو .
لە دوای ئەو ئۆتۆمبێلی ١٥٥ میلیمەتری Crusader بوو کە لە جیاتی سیستەمی تۆپخانەیی M109ناسێندرا .
ئەم ئۆتۆمبێلە توانای هەبوو تا ڕادەی ١٠ تەقە لە خولەکێکدا بە دووری ٤٠ کیلومەتر بهاوێژێت . بەڵام کەمتەرخەمیەکەی ئاستی وەزنی زۆر قورس بوو بە رێژەی ٤٣ تەن . ئەم پڕۆژەیەش لە ساڵی ٢٠٠٢ دا ڕاگیرا و تێچووەکەی ٢.٢ میلیارد دۆلار بوو .
چوارەمین ژمارە درایە بەرنامەی سیستەمی سەربازی داهاتوو " (Future Combat Systems (FCS " . ئەم پڕۆژەیە بۆ ئەمریکا ١٨.١ میلیارد دۆلاری تێچوو .
دواهەمین پڕۆژە لەم لیستەدا درایە بەرنامی " GCV (Ground Combat Vehicles " کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دا دەستی پێکرد . وا بڕیار بوو لەم پڕۆژەیەدا تانکی نوێی شەڕ بەرهەم بهێنرێت بەڵام لە ئاکامدا ئۆتۆمبلی سەربازی بە وەزنی ٦٠ تەن بەرهەم هات . لە ساڵی ٢٠١٤ دا بەرهەم هێنان بە شێوەی گشتی ڕاگیرا و بوودجەکەی زیاتر لە یەک میلیارد دۆلار بوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە