فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ركوك هه‌ڕه‌شه له پێشمه‌رگه و داعش ده‌كات كه ئه‌گه‌ر له كه‌ركوك نزیك ببنه‌وه هێزی ئاسمانی عێراق سه‌ركوتیان ده‌كات
جه‌نه‌راڵ مه‌عن سه‌عدی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ركوك هه‌ڕه‌شه له پێشمه‌رگه و داعش ده‌كات كه ئه‌گه‌ر له كه‌ركوك نزیك ببنه‌وه هێزی ئاسمانی عێراق سه‌ركوتیان ده‌كات و هێزی پێشمه‌رگه‌ش به دابه‌شكاری خاكی عێراق ناوده‌بات، ئه‌ویش له‌كاتێكدا كه ئه‌م هێزه پارێزه‌ر و داواكاری مافی ره‌وای خاك و كیان و نیشتمانی خۆیه‌تی نه‌ك هیچی تر.
سه‌عدی جه‌ختی كرده‌وه كه سوپای عێراق بارودۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركوكی له ئه‌ستۆیه و ئەمەش ڕەت دەکاتەوە کە چەکدارانی داعش لە کەرکوک بوونیان هەبێت یان پلانێک هەبێت بۆ هێرش کردنە سەر ئەو شارە، له‌كاتێكدا كه چه‌ندین هه‌واڵ له‌سه‌ر هه‌بوون و چالاكی چه‌كدارانی داعش له‌م ماوه‌یه‌ی دوایی له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك له ئاردایه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە