پەیامی کورد... فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران له به‌غدایه
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌ق قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یێندراو گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌ته‌وه.
لەمبارەیەوە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15-11-2022 چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی عێراقی ئاشكرایان كردووه، ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌ق قودسی سوپای پاسداران به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یێندراو گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق و محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه، دواتر له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كۆبووه‌ته‌وه.
باس لەوەشكراوە له كۆبوونه‌وه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی باس له پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق كراوه. ئه‌و سه‌ردانه‌ی قائانی رۆژێك دوای ئه‌و هێرشانه دێت كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه كرایه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئێران رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بووه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە