پەیامی کورد ... سکرتێری گشتی یەکیتی عەرەب ئێران بە تاوانباری بەردەوام بوونی شەڕ لە یەمەن ناو برد .
ئەحمەد ئەبۆلغەیز سکرتێری گشتی یەکیتی عەرەب ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی سێپتەەمبەر بە ئاماژەدان بەوەی کە دەستتێوەردانەکانی ئێران لە یەمەن بووەتە هۆکاری درێژەخایاندنی شەڕ و دەرگیرییەکان و هەروەها تێکچوونی باروودۆخ لەو ناوچەیە هەروەها ڕایگەیاند : " بە کار هێنانی کەل و پەلی لە میلیشیاکانی حووثی لە ڕێگای ئێرانەوە زۆر مەترسیدارە ."
وێب سایتی یەکیتی عەرەب بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی فەرمی رایگەیاند : سکرتێری گشتی یەکیتیەکە لە ووتووێژێکدا لەگەڵ مارتین گریفیتس ، نوێنەری سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە یەمەن سەبارەت بە مەترسی بە کار هێنانی میلیشیاکانی حووثی وەکوو کەل و پەل لە لایەن ئێرانەوە وەکوو بەڵگەیەک بۆ بەڕێوبەری دەرگیری و تێکهەڵچوون لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری دا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە