پەیاما کورد ـ شاندێکی پارێزگای هەڵەبجە ، بەمەبەستی بەشداریکردن لە (31)ەمین ساڵیادی کیمیابارانی شاری "سەردەشت" لە ڕۆژهەڵاتیی کوردستان ، سەردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد.
ڕۆژی ڕابردوو لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە شاندێکی پارێزگای هەڵـەبجە ، بە مەبەستی بەشداریکردن لە (31)ەمین ساڵیادی کیمیابارانی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، سەردانی شاری سەردەشتیان کرد.
ئامانج لە بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت ، دەربڕینی هاوخەمییە بۆ کەسوکاری شەهیدانی شاری سەردەشت ، چونکە هەڵەبجە و سەردەشت دەستەخوشکی یەکن و یەک ئازارمان هەیە.
ساڵانە قوربانیانی شاری هەلەبجە لە ساڵیادی کیمیابارانی شاری سەردەشت سەردانی ئەم شارە دەکەن، هەروەها خەڵکی شاری سەردەشتیش هەموو ساڵێک لە رێوڕەسمەکانی ساڵیادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە بەشدار دەبن.
لە ڕۆژی (28/6/1987) لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی عێراقەوە شاری سەردەشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کیمیابارانکراو بەو هۆیەوە چەندین هاووڵاتی سڤیلی ئەو شارە شەهید و برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە