زیاتر له‌ 100 بیانی له‌ عێراق ده‌ستگیركران

زیاتر له‌ 100 بیانی له‌ عێراق ده‌ستگیركران

پەیامی کورد … زیاتر له‌ 100 بیانی له‌ عێراق ده‌ستگیركران

زیاتر له‌ 100 بیانی ده‌ستگیركران، له‌مباره‌یه‌وه‌ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شارستانی و پاسپۆرت و مانەوەی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ به‌هۆی سەرپێچی مەرجەكانی مانەوەیان ده‌ستگیركراون.

له‌ بەیاننامەیەكدا، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شارستانی و پاسپۆرت و مانەوەی عێراق بڵاویكرده‌وه، كادرانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان، توانیان 105 كەسی بیانی لە نەژادە جیاجیاكانی لە ناوچەكانی دەوروبەری بەغدا و عوێریج و عەلوەی ڕەشید دەستگیربكەن، كە سەرپێچی مەرجی یاسای عیراقی مانەوەی بیانی ژمارە 76ی ساڵی 2017یان كردووە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، تائێستاش هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بەردەوامە بۆ دەستگیركردنی ئەو بیانیانەی سەرپێچی یاسا كارپێكراوەكان دەكەن و،دەستخۆشی لەو هاووڵاتیانەش دەكات، كە شوێن و جێگەی ئەو بیانیانە دەستنیشان دەكات، كە سەرپێچی یاسا دەكەن، كارەكەشی بە خزمەتكردن بە بەرژەوەندی گشتی لەقەڵەمدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە