گفتوگۆی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا شکستی هێنا

گفتوگۆی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا شکستی هێنا

پەیامی کورد... گفتوگۆی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا شکستی هێنا

سەرۆکی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، کە گفتوگۆکانیان بۆ ئاشتی لەگەڵ ئۆکراینا شکستی هێناوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 12 ی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئۆکراینا شکستی هێناوە و نەگەیشتوونەتە ئەنجام.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەی لە ئۆکراینا ڕوو دە دات کارەساتە، بەڵام ڕووسیا هیچ ڕێگا چارەیەکی دیکەی لەبەردەم نەمابوو، چونکە ئەوەی کردان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەمان بووە.

باسی لەوەش کرد، دژی هەموو ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە، کە دەیانەوێت ڕووسیا و بێلاڕووس لە یەکتر داببڕن.

هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو، ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی دژی ڕووسیان لە ئۆکراینا کارێکە هەر ڕوو دە دات، بەڵام لەسەر کات وەستاوە.

لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، چەند جارێکی شاندی باڵای هەر دوو وڵات لە بێلاڕووس و تورکیا کۆبوونەوە بە مەبەستی ڕێککەوتن و کۆتایی هێنان بە شەڕ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە