پەیامی کورد ... جۆ بایدن لەسەر تووندوتیژییەکانی ئێران بەرامبەر خۆپێشاندەران هاتە دەنگ
جۆ بایدن سەرۆککۆمارى ئەمریکا هەر ئێستا بەیاننامەیەکى لەسەر تووندوتیژییەکانى هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر خۆپێشاندەرانى ئاشیتخوازى ئێران بڵاو کردەوە و گوتى:
من زۆر نیگەرانم لەو ڕاپۆرتانەى کە باس لە زیادبوونى تووندوتیژى و سەرکوتکردنى خۆپێشاندەرانى ئاشتیخواز لە ئێران دەکەن
لەوانە خوێندکاران و ژنان کە داواى مافى یەکسانى و کەرامەتى ئینسانى دەکەن.
ئەوان داواى دادپەروەرى و پرەنسیپە جیهانییەکان دەکەن کە جاڕنامەى مافى مرۆڤ و یاساکانى نەتەوە یەکگرتووەکان هاتووە.
چەندین دەیەیە کە ڕژێمى ئێران ئازادییە سەرەتاییەکانى لە گەلانى ئێران یاساغ کردووە و ئاوات و ئارەزووى نەوەى نەوێى لە ڕێگەى هێز و تووندوتیژییەوە سەرکوت کردووە.
ئەمریکا پشتیوانى ژنانى ئێران و هەموو شارۆمەندانى ئێران دەکات کە بوێرییەکەیان بووەتە ئیلهامبەخشى هەموو دنیا.
ئەمریکا دەستوێڕاگەیشتنى خەڵکى ئێران بە ئەنتەرنێتى ئازاد، ئاسانتر دەکات، لەوانە پێدانى خزمەتگوزارى ئەنتەرنێتى و پلاتفۆڕمە پارێزراوەکان.
هەروەها ئەمریکا بەرپرسەکانى کۆمارى ئیسلامى، بە بەرپرسیار دەزانێت لە تاوان و سەرکوتکردنەکان و پۆلیسى ئەخلاق.
پۆلیسى ئەخلاق بەرپرس دەزانین لە تووندوتیژى دژ بە کۆمەڵگەى مەدەنى ئێران.
ئەم حەفتەیە، ئەمریکا گەمارۆ و ئاستتەنگى زیاتر لەسەر تاوانبارانى تووندوتیژییەکانى دژ بە خۆپێشاندەرانى ئاشتیخواز دەسەپێنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە