جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بە پیتاندنەوەی ٦٠٪ ی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە ڕاگەیاند

جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بە پیتاندنەوەی ٦٠٪ ی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە ڕاگەیاند

پەیامی کورد      ...     جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بە پیتاندنەوەی ٦٠٪ ی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە ڕاگەیاند 
▪️ بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان جۆ بایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا ئێوارەی دوێنی هەینی  ١٦ى ئەیپریل بەرامبەر بە ۲۷ی خاکەلێوە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەەانیدا لەگەڵ یووشیهیدوو سووگا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن  دەربارەی بەردەوامبوون لەبارەی دانووستانی ناوەکی بەرجام و پیتاندنەوەی ٦٠%ی یۆرانیۆم لەلایەن کۆماری ئیسلامی کاردانەوەی نواند.

▪️ بایدن ئەم ئاستە پیتاندنەوەی ٦٠%ی یۆرانیۆم، لە لایەن کۆماری ئیسلامی "وێرانکەر" و "بەپێچەوانەی گرێبەستی بەرجام" زانی و دووپاتی کردەوە کە هەرگیز لە لایەن ئەمریکا پەسەند ناکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە