کۆمەڵگەی جڤاکی دیموکراتیک کەجەدە، بانگەوازیەک ئاڕاستەی گەلی کورد و دۆستانی دەکات و رایدەگەیەنێت، کە مەترسی کۆمەڵکوژی لەعەفرین هەیە.
لە بانگەوازێکی بەپەلەدا لقی ئەوروپای کەجەدە، داوای کردووە، گەلی کورد و دۆستانی لەپێناوی عەفریندا بڕژێنە سەر شەقامەکانی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپاو جیهان.
لەبانگەوازەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە لەئێستادا، ئەرتەشی داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی لەدوو کیلۆمەتری شاری عەفرین دان، بەو هۆیەوە سەدان هەزار کەس مەترسی کۆمەڵکوژکردنیان لەسەرە.
باگەوازەکەی کەجەدە لەکاتێکدایە بەرپرسانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە، رایگەیاندووە، کە "بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر عەفرین، تائێستا زیاتر لە (٨٠٠) هاووڵاتی سڤیل شەهید و برینداربوون، ئەوەش وێڕای ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ماڵی هاووڵاتیان، مزگەوت، بازاڕو عەمباری ئاوی عەفرین دەکرێتە ئامانج و بۆردوان دەکرێت.
وتەبێژی یەپەگەش ئاشکرایکردووە، کە هیچ هێزێکی سەربازی هیچ وڵات و لایەنێکی دیکەش نەهاتوونەتە عەفرین، ئەوەی بەرگری دەکات تەنیا شەڕڤانان و خەڵکی شارەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە