پەیامی کورد ... جگە لە بە درۆ خستنەوەی نامەیەکی ئەمریکا داوای دواخستنی دەنگدانی ٤ وەزارەتەکەی کازمی دەکرێت .
پێشنیاركراوه ده‌نگدان له‌سه‌ر ٤ وه‌زاره‌تی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی دوابخرێت، كه تا ئێستا ناكۆكییان له‌سه‌ره، نامه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاش به درووستكراو ساختە وه‌سفده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مسته‌فا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق به كه‌ناڵی سكای نیوز-ی ڕاگەیاندووە ، پێشنیارێك له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ ده‌نگ له‌سه‌ر چوار وه‌زاره‌ت نه‌درێت، كه تا ئێستا رێككه‌وتنی كۆتاییان له‌سه‌ر نه‌كراوه، بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه ناوی وه‌زاره‌ته‌كان بهێنێت، به‌ڵام پێده‌چێت وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و دارایی له‌نێو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا بن.
سه‌رچاوه نزیكه‌كه‌ی كازمی راشیگه‌یاندووه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی-ن ده‌یانه‌وێت كاتژمێره‌كانی كۆتایی پێش ده‌نگدان به كابینه‌كه بقۆزنه‌وه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ و كاریگه‌ری خستنه سه‌ر دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به متمانه‌دان به كابینه‌كه، كه به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، نامه‌كه‌ی باڵیۆزی ئه‌مریكا یه‌كێكه له‌و هه‌وڵانه و نامه‌كه‌ی به "ساخته" ناوبرد و ئاشكرایكردووه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ناره‌زایه‌تی خۆی به‌و لایه‌نانه گه‌یاندووه كه ئه‌و هه‌واڵه و نامه ساخته‌یه‌یان بڵاوكردۆته‌وه و ناوی باڵیۆزی ئه‌مریكایان له پرسه‌كه گلاندووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە