پەیامی کورد ... جگە لە شەڕ هیچ ڕێگایەکیان نەهێشتووەتەوە .
ئەمریکییەەکان سیاسەتێکیان بەناوبانگە بە سیاسەتی " دار و گێزەر " بە پێی ئەم سیاسەتە کە کەسانی بەساڵاچوو و کۆن ەبکاریان دەهێنا ئەوان بە وولاتانی دیکە پێشنیاراتێکی هەرچەند کەمیان دەدا و دواتر داری شەڕیان دەبردە سەر سەریان .
ئەم سیاسەتە لە ڕاستیدا هەمان سیاسەتی شوانەکانی گای ئەمریکییە بۆ ڕامکردنی ئەسپەکان بە هەژمار دێت .
هۆکاری کەڵک وەرگتین ئەوان لەم سیاسەتە ئەمە بوو کە باوەڕیان هەبوو ئەگەر فشارەکان و دارەکان بێ گێزەر بێت لایەنی بەرامبەر ڕام دەکرێت و لە کۆتایی تەنانەت ئەگەر ماجەرا بە مردن و لەناوچوونیش بخایەنێت لەخۆی بەرگری دەکات و لەو حاڵەتەدا هەموو هێزەکەی بەکار دەهیێنێت تاکوو ئەگەر پێویستیش بێت هەموو شتێک لەگەل خۆی لەناو ببات ئەم کارە ئەنجام دەدات .
هەندێک لە تاجیرانی خۆپەرەستی ئەمریکی ئەم جۆرە سیاسەتەیان لە تیجارەت دا بە دڵ نەبووو باوەڕیان وایە دەبێ لایەنی بەرامبەر بە یەکجاری نیست و لەناوی ببەن و دەبێ هەموو شتێک بە دەست بهێنن .
ترامپ یس لە دەستەی گرووپی دووهەمە و هەر بەم هۆکارەوەیە کە دەبینین تابە ئێستا نەیتوانیوە لەگەڵ هیچ ووڵاتێک لە جیهان دا یەک لا ببێتەوە ، چوونکە ئامانجی کۆتاییەکەی لەناوبردنی لایەنی بەرامبەر و بە چنگ هێنانی هەموو ستێکە .
ئاگادر بن لێرەدا باس تەنیا سنووردار بە دوژمنانی ئەمریکا نییە ، ببینن ترامپ تەنانەت لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەمریکاش وەکوو عەرەبستانی سەعوودی چی کردووە ، وەکوو ڕۆحکێشان کەوتووەتە سەر مال و مۆڵکی ئەوان و تا دواهەمین دۆلاری ئەوان هەلنەکێشێت و ئەوان لەگەڵ خاك نەکاتە یەک دەست هەلگری ئەم بابەتە نییە .
هەندێکیش هیوادارن کە بتوانن لەم حرس و تەماعەی ترامپ و ئەو کاتەی لە حکوومەتەکی ماوە ئەوپەڕی قازنج و سوودی خۆیان بە دەست بهێنن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە