پەیامی کورد … جێگری ئەبوبەکر بەغدادی دەستگیر کرا
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی جێگری ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی کوژراوی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 11-10-2021 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، دەستگیرکردنی سامی جاسم محەمەد جبووری، سەرپەرشتیاریی دارایی داعش و جێگری ئەبوبەکر بەغدادی، راگەیاند.
مستەفا کازمی رایگەیاندووە: دەزگای هەواڵگریی عێراقی لە یەکێک لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانیدا لەدەرەوەی عێراق، سامی جاسم محەمەد جبووری دەستگیر کردووە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە شوێنی دەستگیرکردنی نەکردووە.
رۆژی 27-10-2019، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی راگەیاند، کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، لە 26-10-2019 کوژرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە