پەیامی کورد ... جێگرەکەی ئەبووبەکر بەغدادی کوژرا
ناوەندی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم لە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند : یەکێکی دیکە لە سەرکردەکانی سەرەکی داعش کە وەکوو جێگری ئەبووبەکر بەغدادی ناو دەبردرێت هەواڵ دەدات .
بە پێی ئەم هەواڵە «معتز نومان الجبوری» یەکێک لە سەرکردە سەرەکییەکانی گرووپی تێرۆریستی داعش کە تێرۆریستەکان ئەو کەسە وەکوو والی عێراق ناوزەد دەکەن کوژرا .
دەزگای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم لە عێراق ڕایگەیاند کە ئەم کەسە لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی لە سووریادا کوژراوە
لە بەیاننامەکەی دەزگای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم لە عێراق داهاتووە " «معتز نومان الجبوری» وەکوو والی عێراق و جێگری ڕابەری تێرۆریستی داعش ئەبووبەکر بەغدادی ناو دەبردرا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە