جێگیر کردنی پاترییۆتەکانی ئەمریکا لە جێی " ئێس - ٤٠٠ "ی ڕووسی لە لایەن تورکیاوە ڕەت کرایەوە

جێگیر کردنی پاترییۆتەکانی ئەمریکا لە جێی " ئێس - ٤٠٠ "ی ڕووسی لە لایەن تورکیاوە ڕەت کرایەوە

پەیامی کورد  ...  تورکیا سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا لە کڕینی سامانەی " ئێس – ٤٠٠ " پاشگەز نابێتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ، سەرۆککۆماری تورکیا ، ئەمڕۆ شەممە ١٦ی فێبریوەری ڕایگەیاند : ئێمە بۆ کڕینی " ئێس – ٤٠٠ " لەگەڵ ڕووسیا ڕێکەوتن مان هەیە ، هەر بۆیە هەنگاوێکیش ناتوانین بەرەو پاش بگەڕێنەوە .

پێشتر ڕاپۆرت درابوو ، کە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر تورکیا لە کڕینی " ئێس – ٤٠٠ " ی ڕووسیا دەست هەڵنەگرێت ، ئەمریکا سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاترییۆت ناداتە ئانکارا .

ئەردۆغان ڕایگەیاند : تورکیا ئامادەی کڕینی سیستەمە پاترییۆتییەکانی ئەمریکایە ، بەڵام لە دۆخێکدا کە بە پێی قازانجەکانی ئێمە دا بێت . هاوکاری لە بەرهەم هێنان ، دەستەبەرکردنی پێگە ناوبانگ و ڕادەست کردنی بەپەلە ، ئەو خاڵە سەرەکییانەن کە بۆ ئێمە گرینگی هەیە . ئەگەر چی ئەوان " ئەمریکا " بۆ ڕادەست کردنی بەپەلە ، چاوێکی پۆزێتیفانەیان هەیە ، بەڵام بۆ هاوکاری و پێدانی ناوبانگ و پێگە بەم شیوەیە نییە .

جێگای ئاماژەپێدانە کە لە بەرواری ١٤ی فێبریوەری ئەردۆغان پێش ووتوووێژ کردنی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا ، ڕایگەیاند کە واشینتۆن بە هۆکاری کڕینی " ئێس – ٤٠٠ " ەوە فشارێکی زۆری خستوەتە سەر ئانکارا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە