جێگری سکرتێری گشتیی ناتۆ: کۆدەنگیی لەناو هاوپەیمانێتییەکە سەبارەت بە وەرگرتنی ئۆکرانیا نییە

جێگری سکرتێری گشتیی ناتۆ: کۆدەنگیی لەناو هاوپەیمانێتییەکە سەبارەت بە وەرگرتنی ئۆکرانیا نییە

پەیامی کورد... جێگری سکرتێری گشتیی ناتۆ: کۆدەنگیی لەناو هاوپەیمانێتییەکە سەبارەت بە وەرگرتنی ئۆکرانیا نییە


جێگری سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ ئاشکرای دەکات، کۆدەنگیی لەناو هاوپەیمانێتییەکە سەبارەت بە وەرگرتنی ئۆکرانیا نییە و پێویستە بەئەندامبوونی دوابخرێت.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا مێرسیا جیوانا، جێگری سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ ئاماژەی بەوە دا، "لەناوخۆی ناتۆ کۆدەنگی سەبارەت بە وەرگرتنی ئۆکرانیا نییە و زیلێنسکیش ئەمە دەزانێت، چونکە ئۆکرانیا جەنگی تێدایە و پێویستە بەئەندامبوونی دوابخرێت".

وەکو ئەوەی مێرسیا جیوانا ئاماژەی پێ دەدات، لەماوەی داهاتوودا لوتکەی ناتۆ لە ڤیلنیۆس بەڕێوەدەچێت و بەئەگەری زۆرەوە سەرۆکی ئۆکرانیاش بەشداری تێدا دەکات، لەوێ دەستپێشخەرییەکان تاوتوێ دەکرێن.

جێگری سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ جەختی لەوەش کردەوە، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا تا جەنگ بەردەوامبێت.

لەوبارەوە رۆژی شەممە 3ـی حوزەیرانی 2023، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئیستۆنییەکەی، ئالار کاریس دا وتی: "پەیوەندیکردن بە ناتۆ باشترین گەرەنتییە بۆ ئاسایشی ئۆکرانیا، بەڵام ئێمە تێدەگەین کە هیچ وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆدا راناکێشینە ناو شەڕەوە".

بە وتەی زێلێنسکی، ئەوان تێدەگەن "تا ئەم شەڕە (ئۆکرانیا - رووسیا) بەردەوام بێت نابینە ئەندامی ناتۆ، نەک لەبەر ئەوەی نامانەوێت، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەستەمە".

رۆژی پێنجشەممە 1ـی حوزەیرانی 2023، زێلێنسکی داوای کرد وڵاتەکەی و مۆڵدۆڤا بچنە نێو ناتۆ و رایگەیاند، گومانەکان لە پەیوەست بوونی وڵاتەکەی لە هاوپەیمانێتیەکەوە، ئەوروپا دەخەنە مەترسییەوە.

ناتۆ کە لە بنەڕەتدا پشتگیری لە ئەندامبوونی ئۆکرانیا دەکات، بەڵام چوونە ناو هاوپەیمانییەکە رەنگە ببێتە هۆی پەرەسەندنی ململانێکان، چونکە رووسیا ئەم فراوانکردنە بە هێڵی سوور دەزانێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە