پەیامی کورد ... جێگری سیاسی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ووڵاتانی ئەورووپایی سەبارەت بە پیلانەکانی ئەمریکا
باقری ڕایگەیاند : ئەورووپاییەکان بەرژەوەندی نەتەوەکانی خۆیان نەکەنە قوربانی سیاسەتی ئەمریکییەکان .
باقری جێگری سیاسی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : ئەمڕۆ داواکاری موشتەرییانی نەوتی ئێران زیاتر لە توانای بەرهەم هینانی ئێستای ووڵاتە .
ئەورووپاییەکان بەرژەوەندی نەتەوەکانی خۆیان مەکەنە قوربانی سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکییەکان .
ئێران هیچ سنوورێکی لە بەرامبەر پەیوەندی لەگەڵ ووڵاتانی دیکە قائیل نییە .
ئەورووپاییەکان بە پچڕاندنی هاوردەی نەوت لە ئێران وا بیریان دەکردەوە کە ئێران دەخەنە ژێر فشارەوە .
بەڵام ئەمڕۆ ئەورووپاییەکان بە هۆی شەڕ لە ئەورووپاوە ، ئەگەری ئەوە هەیە لە هەڵەی ڕابۆردی خۆیان بەرامبەر بە پاڵپشتی کوێرکوێرانە لە ئەمریکا لە بەرامبەر بە نەتەوەی ئێران تێگەیشتبن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە