لە ١٠ مانگدا عێراق بایی زیاتر لە ٧ ملیار دۆلار کاڵای لە ئێران کڕیوە

لە ١٠ مانگدا عێراق بایی زیاتر لە ٧ ملیار دۆلار کاڵای لە ئێران کڕیوە

پەیامی کورد... لە ١٠ مانگدا عێراق بایی زیاتر لە ٧ ملیار دۆلار کاڵای لە ئێران کڕیوە

جێگری وەزیری ئابووری ئێران ڕایگەیاند، هەناردەی کاڵای وڵاتەکەی بۆ عێراق لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوو زیاتر لە ٧ ملیار دۆلار بووە.

(عەلی ڕەزا مەقدەسی) جێگری وەزیری ئابووری و سەرۆکی گومرگی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق ٧ ملیار و ٢٩٥ ملیۆن دۆلار بووە.

لە بارەی بڕی هاوردەی کاڵا لە عێراقەوە بۆ وڵاتەکەیان ڕایگەیاند، لەو ماوەیەدا بڕی ٩٢٠ ملیۆن دۆلاری کاڵا لە عێراقەوە هاوردەی ئێران کراوە.

عەلی ڕەزا وتیشی، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٤٠ ڕێژەی بازرگانی کردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ زیادی کردووە بە شێوەیەک بوو کە لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی دراوسێ لەو ماوەیەدا بە بەهای ٤٠ ملیار و ٩٢٣ملیۆن دۆلار بازرگانیان کردووە

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە