داواکاری تورکیا بەرامبەر حکوومەتی عێراق

داواکاری تورکیا بەرامبەر حکوومەتی عێراق

پەیامی کورد  ...   سەرۆكی پەرلەمانی توركیا رایگەیاند، “چاوەڕوانیمان لە عێراق ئەوەیە، بواری مانەوەی ئەندامانی پەكەكە نەدات كە لەنێو خاكەكەیاندا هێلانەی كردووە و دەمانەوێت هەماهەنگیمان لەگەڵدا بكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕێكخراوە كە هەڕەشەیە بۆسەر توركیا و ووڵاتانی دیكەی ناوچەكە. ”

لە میانەی لووتكەی سەرۆك پەرلەمانەكانی دراوسێیەكانی عێراق كە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو، مستەفا شەنتۆپ، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ووتارێكی پێشكەشكرد.

هاوکات شەنتۆپ رایگەیاند، توركیا لەبەرامبەر هاوكاری بۆنیاتنانەوەی عێراق و دەستەبەركردنی سەقامگیری و یەكپارچەییدا، چاوەڕوانن بەرەنگاری پەكەكە ببنەوە لە خاكی ووڵاتەكەیاندا و ووتی، “چاوەڕوانیمان لە عێراق ئەوەیە، بواری مانەوەی ئەندامانی ڕێكخراوی تیرۆریستی پەكەكە نەدات كە لەنێو خاكەكەیاندا هێلانەی كردووە و دەمانەوێت هەماهەنگیمان لەگەڵدا بكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییەی كە هەڕەشەیە بۆسەر توركیا و ووڵاتانی دیكەی ناوچەكە”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە