ترامپ دانپێدانانی هێرشی نایاسایی بۆ سەر عێراقی بە فەرمی ناساند

ترامپ دانپێدانانی هێرشی نایاسایی بۆ سەر عێراقی بە فەرمی ناساند

پەیامی کورد     ...   ترامپ دانپێدانانی هێرشی نایاسایی بۆ سەر عێراقی بە فەرمی ناساند 

وەزیری دەرەوەی ڤەنزۆئێللا ڕایگەیاند کە ترامپ دانپێدانانی بۆ هێرشی نایاسایی بۆ سەر عێراق بە فەرمی قەبووڵ دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزیری دەرەوەی ڤەنزۆئێللا ، خۆرخێ ئارئاسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی کە سەرۆککۆماری ئەمریکا ، دۆناڵد ترامپ دانپێدانانی بۆ هێرشی نایاسایی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق ی بە فەرمی دەناسێنیت .

ئەو هەروەها ووتی : ئەمە دانپێدانانە کە ویلایەتەیەکگرتووەکان شەڕ یان بە بیانووەی درۆئین بەدی هێنا . ئەوان زیاتر لە یەک میلیۆن کەس یان کوشت و بە گشتی ووڵاتیان وێران کرد . ئەمە جەنایەتێک لە دژی مرۆڤایەتییە .

هەروەها لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا لە سەر بابەتی بڵاوکراوەی ترامپ ووڵامی دایەوە و ووتی ، لە جێگایەک کە وەزیری دەرەوەی پێشوو ، کالین پائۆل ی تاوانبار کرد کە بە هۆی قسە و باسی زۆری ئەوەوە ویلایەتەیەکگرتووەکان کەوتە ناو شەڕێکی دوور و درێژەوە 

ڕابەری ئەمریکا نووسی : ئایا ئەمە پائۆل نییە کە عێراق " چەکی کوشتنی بە کۆمەڵی " لە بەردەست دایە ؟

ئەوان هیچیان نەبوو ، بەڵام سەرەڕای ئەمانەش ئێمە بۆ ئەم شەڕە ڕۆیشتین ؟ ترامپ ترامپ بەم شێوەیە لە سەر ئەوەی کە وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی ووڵاتەکەی بە نیازە دەنگی خۆی بە جۆ بایدن کە ئەگەری زۆری دەرچوونی وەک سەرۆککۆمار هەیە لە ناو دیمۆکراتەکان دا کاردانەوەی نیشان دا 

لە ساڵی ٢٠٠٣ ، پائۆل داوای لە ئەندامانی شەورای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد سەبارەت بە عێراق هەوڵێک بدەن . لەو کاتەدا واشینتۆن وا بیری کردەوە کە لەم ووڵاتەدا کانزای گەورە و بێوێنەی چەکگەلی بیۆلۆژیکی بوونیان هەیە لە لەوانەش ، وەکوو برینی ڕەشە . لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەمریکا و ووڵاتانی هاوپەیمانی ئەوان لە دژی عێراق دەستی پێکرد .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە