پەیامی کورد ... پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بڕیاریان داوە لە كاتژمێر یەك بۆ شەش بەیانی دەرفەت دەدرێت بەوانەی كاری زەروریان هەیە بە بێ رێگەپێدان دەتوانن بەكارەكانیان رابگەن.
ئەمڕۆ یەكی نیسان كۆبوونەوەی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێڕ بەڕێوە چوو دوای كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر ووتی: ئێمە وەك پارێزگاری هەولێر لە دۆخێكی زۆر مەترسیدار و هەستیارداین چوونكە ئەو ڤیرووسە جگە لەوانەی كە لە كەرەنینینن، بەڵام بەشێكی دیكەیان لەناو كۆمەڵگەدان بۆ ئەوەی كە ئەو نەخۆشیە بەناو كۆڵانەكاندا بڵاو نەبێتەوە دەبێ ئەو ١٠ رۆژەش بەرگە بگرین لەگەڵ ئەوەی كە هەست بە نیگەرانییەكانیش دەكەین بەڵام لایەنی دووەمی مەترسییەكەدا دەبی لەبەرچاو بگرین و بۆیە داوا لە خەڵك دەكەین هاوكارمان بن.
ووتیشی: لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی ژووری ئۆپراسیۆنەوە لەمشەو بەدواوە لە سەعات ١ی شەو تا ٦ی بەیانی دەرفەت بدەین بەوانەی كاری زۆر پێویستیان هەیە لە باغدا و خاوەن كێڵگەكان و كۆگاكان بەبێ ئەوەی مۆڵەت بدرێن هاتووچۆ بكەن . بەڵام ئەو ڕێگەپێدانە بۆ گەشت و سەیرانە نییە و ئەگەر ئەو دەرفەتەی داومانە كۆبوونەوەی بە كۆمەڵ درووست بكات ئەو دەرفەتەش هەڵدەگرینەوە چوونكە ئەو رێگەپێدانە بۆ كاری زۆر پێویستە، ئەوانەیشی لە نێوان شارەكان كەس و كارییان هەیە لەناو هەرێمی كوردستان ماوەی ٧٢ كاتژمێڕ بە رێگەی ئۆنلاین لە وێبسایتی وەزارەتی ناوخۆ فۆرم پڕدەكەنەوە و دواتر ووڵام دەدەنەوە و رێگەیان دەدرێت، ئەویش بۆ كاری پێویستە نەك بۆ سەردان و گەشت و گوزار.
باسی لەوەشكرد دەرفەتمان دابوو بۆ نووسینگەكانی حەواڵەی پارە و بانكە ئەهلییەكان بەڵام ئەگەر مەرجە تەندرووستییەكان جێبەجێ نەكەن نووسینەگان دادەخەین و كاردانەوەی یاسایی لەگەڵ دەكەین.
لەبارەی هاوكارییەكانی حكومەتی هەرێمیش پارێزگاری هەولێر گوتی ناتوانین چوونكە بار و دۆخی داراییمان ناجێگیرە.
هەرچی پەیوەندی بە خاوەنكار و كارمەندانی كەرتی تایبەتییەوە هەیە فرسەت سۆفی گوتی دەبێ خاوەن كاران مافی كارمەندانیان بدەن و ئێمە جەخت لەسەر جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی گرێبەستەكانی كاركردن دەكەینەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە