پەیامی کورد ... کەمێک بەرلەئێستا بۆمەلەرزەیەک بەگوڕی 5.4 پلەی رێختەر شاری کرمانی ئێرانی هەژاند.
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی بۆمەلەرزەزانی ئەمریکا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆمەلەرزەیەک بەگوڕی 5.4 پلەی ڕیشتەر شاری کرمانی ئێرانی هەژاندوە.
ناوەندەکە ئەوەشی ئاشکراکردوە، قوڵایی بۆمەلەرزەکە ١٤ کیلۆمەتر بوە لەشاری فاریاب لەپارێزگای کرمان.
بۆمەلەرزەکە لەزۆربەی شارو شارۆچکەکانی کرمان هەستیپێکراوە وتائێستا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربارەی زیانە گیانی و ماڵییەکانەوە هیچ روونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردۆتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە