سەرکوتکردنی دوژمنەکانمان مافی خۆمانە

سەرکوتکردنی دوژمنەکانمان مافی خۆمانە

پەیامی کورد  ...  ڕاوێژکاری سه‌ربازی ڕێبه‌ری باڵای ئێران جه‌ختی کرد که‌ ده‌وڵه‌تی پاکستان ده‌بێت ووڵام بداته‌وه‌ و هێزه‌کانی ئێران سه‌رکوت کردنی تیرۆریسته‌کانی خاش به‌ مافی خۆیان ده‌زانن.

به‌ پێی ڕاپۆرتێک له‌ سوپا نیوز، سه‌رله‌شکر یه‌حیا سه‌فه‌وی، ڕاوێژکاری سه‌ربازی ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌ ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی خاش ڕایگەیاند : ده‌وڵه‌تی پاکستان و هه‌واڵگری ئه‌م ووڵاته‌ ده‌بێ ووڵامی خه‌ڵک و سوپای پاسداران بده‌نه‌وه‌. ئه‌م تیرۆریستانه‌ سه‌ر به‌ تایفه‌یه‌کی به‌لوچن که‌ له‌ پاکستان ڕاهێنانیان پێ ده‌کرێت، چۆن ئه‌وان هات و چووی سنووره‌کان ده‌که‌ن و بۆچی ووڵاتێکی دراوسێ بووه‌ته‌ مۆڵگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌م تیرۆریستانه‌.

ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئاماژه‌ی دا: به‌ پێی زانیارییه‌کان ئه‌م گرووپه‌ له‌ لایه‌ن بڕێک ووڵاتی که‌نداوی فارس پشتیوانی ماڵی ده‌کرێن و هێزه‌کانی ئێران سه‌رکوت کردنی ئه‌م تیرۆریستانه‌ به‌ مافی خۆی ده‌زانێت، ئه‌مه‌ مافی خۆمانه‌ به‌ هه‌موو هێز و توانمانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌م تیرۆریستانە ببینه‌وه‌.

سه‌فه‌وی هەروەها ووتی: ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ دراوسێکانمان په‌یوه‌ندی باشمان هه‌بێت، نا ئه‌منی له‌ ناوچه‌که‌ ته‌نیا له‌ سوودی ئه‌مریکا و زایۆنییه‌کانه‌ که‌ له‌ وه‌رشۆ کۆبوونه‌وه‌ تاکوو له‌ دژی ئێران پیلانگێڕی بکه‌ن، به‌ڵام ئێران به‌ هه‌موو توانیه‌وه‌ وڵامێکی به‌هێز به‌ تیرۆریسته‌کان ده‌داته‌وه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە